ڕۆحم ئەبەخشم
لە کتێبی:
بەرهەمی خاوێن
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
1 خولەک
684 بینین
دڵم گیر ناکەم بۆ تاقە یارێک
ڕۆحم ئەبەخشم بە چەند هەزارێک
هەرچی کە جوانە لەم سەرزەمینە
من خۆشم ئەوێت لە هەموو شارێک
کیژۆڵەی مۆدەی جوان و ڕێکوپێک
دڵیان فڕاندووم هەموو بە جارێک
کچی دێهاتی کراسگوڵناری
ئەمخاتە داوی جوانی ڕوخسارێک
من بە دڵپاکی نەک بە نامەردی
دڵ پێشکەش ئەکەم بە هەر نیگارێک
ئەچمە دەشت و باخ هەر بۆ دیدەنی
شۆخانی وڵات، هەموو بەهارێک
خۆزگە دەرئەچوو ڕۆحی ڕەوانم
هەر لەسەر ڕانی دیدەخومارێک
ئەوسا ئەمردم من بە شەهیدی
خوا ئاگادارە بە هەموو کارێک