دڵم پێ داوی

لە کتێبی:
بەرهەمی خاوێن
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  700 بینین
کاتێ ئەتبینم یاخۆ دێمە لات
دڵم لێ ئەدا بە وێنەی سەعات
دڵم پێ داوی بۆچی ناتەوێ
ئەوا ڕۆحیشم ئەکەمە خەڵات
تەنها گیانە تۆ سایە و مایەمی
چیم هەیە و نییە ئەیکەمە فیدات
ڕووی جوانت ئەگەر بێت و لە من کەی
ڕزگارم ئەکەی لە کۆسپی نەهات
ئەمشەو دەرکەوتی لەناو گوڵشەنا
باخەوان وتی: ئۆخەی ڕۆژ هەڵهات
ڕۆژی ئاسمان بە ڕۆژ دیارە
تۆ شوعلەداری گشت سەعات و کات