کیژی جوان

لە کتێبی:
بەرهەمی خاوێن
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  407 بینین
کیژ کە جوان بێ تەماشا ئەکرێ
گەر ناشرین بێ لێی حاشا ئەکرێ
گەر کیژ ڕووخۆش و دەمبەخەندە بێ
ماچی سەر گۆنای لێ تکا ئەکرێ
گەر لە خێزانی بەنرخ و بەرزە
عەرشی دڵداریی پێ ڕەوا ئەکرێ
ئەگەر زیرەک و ژیر و زانا بێ
بۆ بەهەشتی ژین بە تەما ئەکرێ
گەر هونەرمەند و سۆزی شیرین بێ
هەزاران گیانی بە فیدا ئەکرێ
کیژی جوان ئەگەر خێزان هەژارە
بۆ هاوسەرێتی زوو داوا ئەکرێ
کە گوڵی باخی جوانێتیی ژاکا
زوو بەداخەوە بەڕەڵڵا ئەکرێ
لەم کوردستانە جوانەی ئێمەدا
هەزاران هەزار کاری وا ئەکرێ
جوان کە بەدخوو بێ یان شەڕفرۆش بێ
هەردەم لە دەستی سکاڵا ئەکرێ
خوازبێنیکەری ئەسڵەمێتەوە
قەت بڕوا مەکە دڵنیا ئەکرێ