فیدا بێ ڕۆحەکەم
لە کتێبی:
بەرهەمی خاوێن
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
1 خولەک
664 بینین
بە قوربانی دەم و کوڵمی گەشت بم
بە قوربانی برۆ و پرچی ڕەشت بم
فیدا بێ ڕۆحەکەم بۆ ناز و ڕازت
بە قوربانی مناڵی باوەشت بم
بە تۆم بەخشیوە گشت سامان و گیانم
بە قوربانی هەموو گیان و لەشت بم
بە پیرۆزی گەیشتیە هەژدە ساڵی
بە قوربانی ژیانی سێ شەشت بم
بە ناحەزمان ئەدەی ماچی دەم و لێو
منیش بێبەش بە قوربانی بەشت بم
بە لەنجە تێپەڕت فەرموو بە لاما
فیدا و بە قوربانی ڕەوت و لەنجەشت بم
لە جوانیدا نییە وێنەت لە چەرخا
بە قوربانی جوانیی بێغەشت بم