من و تۆ

لە کتێبی:
بەرهەمی خاوێن
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  418 بینین
تۆ گوڵی باغی ژیان و بولبولی حەیران منم
تۆ هەمیشە دەمبەخەندە دیدە پڕ گریان منم
تۆ لەسەر عەرشی جوانی پادشای ئەم عالەمەی
دەست لەسەر سینە لە قاپی کۆیلە بۆ فەرمان منم