لە وشەی جوانی

لە کتێبی:
بەرهەمی خاوێن
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  635 بینین
لە وشەی جوانی گەلێ جوانتری
لە زێڕ و ئەڵماس زۆر گرانتری
خودای جوانی تۆی تاقانە کرد
بۆیە لە هەمووان بەئیمانتری
وێنەت ئەبینم لە مانگ و لە ڕۆژ
بەڵکوو تۆ شوعلەفراوانتری
پێت ئەڵێن حۆری یا ڕۆح یا پەری
تۆ لە هەموویان خانومانتری
یووسفی کەنعانکەس زۆر بەناوبانگە
تۆ لەو هەزار جار بەنیشانتری
«شاریناسناوی ئەدەبی»ی بێچارە گیانە چاری کە
تۆ لە هەموو کەس بەویجدانتری