لە وشەی جوانی

از کتاب:
بەرهەمی خاوێن
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  650 مشاهده
لە وشەی جوانی گەلێ جوانتری
لە زێڕ و ئەڵماس زۆر گرانتری
خودای جوانی تۆی تاقانە کرد
بۆیە لە هەمووان بەئیمانتری
وێنەت ئەبینم لە مانگ و لە ڕۆژ
بەڵکوو تۆ شوعلەفراوانتری
پێت ئەڵێن حۆری یا ڕۆح یا پەری
تۆ لە هەموویان خانومانتری
یووسفی کەنعانشخص زۆر بەناوبانگە
تۆ لەو هەزار جار بەنیشانتری
«شاریتخلص»ی بێچارە گیانە چاری کە
تۆ لە هەموو کەس بەویجدانتری