زۆر پاڕامەوە
لە کتێبی:
بەرهەمی خاوێن
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
1 خولەک
759 بینین
لە خوای جوانی زۆر پاڕامەوە
کە وا بمبەخشێ و بێ بە لامەوە
گوناهم هەیە بەقەد گەڵای دار
بە قورسیی گوناهـ وا چەمامەوە
بیستی سکاڵام یەزدانی جوانی
زۆر جوان دڵخۆشی دڵی دامەوە
فەرمووی تۆ مادام زۆر پەشیمانی
لەگەڵ تۆی هەژار بە یار مامەوە
بە تۆی ئەبەخشم ماچی کوڵم و لێو
چیمە بە تانەی پیاوی خامەوە؟
وتم: پێویستە من بتپەرستم
مردبووم چونکە وا ژیامەوە