دەمەو بەیانی

لە کتێبی:
بەرهەمی خاوێن
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  792 بینین
چووەمە لای نیگار دەمەو بەیانی
ناحەز نووستبوو هیچ پێی نەزانی
لێوم زوو خستە سەر کوڵم و لێوی
زۆر جوان ئەممژی بەکامەرانی
دەستەکەی ڕاستم خستە سەر دەستی
دەستی چەپیشم بۆ سەر مەمانی
نیگار قەدەغەی هیچ لێ نەکردم
زەردەخەنەی بوو زۆر بەجوانی
فەرمووی بەهێواش بجووڵێرەوە
ئەگەر شارەزای لە باخەوانی
ئازارم نەدەی گەلێ بەنەرمی
بژی لە باخا بەشادمانی
ماچی بێشڵپە و ورتەی دڵداری
پیشەم بوو لەمەم باشم ئەزانی
هەتا خۆر هەڵات لە بەهەشتا بووم
بێ ترس و پرس و بێ پەرێشانی
ڕووی نەدا لێمان کاری نادروست
لە دڵما هەبوو ترسی یەزدانی
دڵداری لە دوای کاری نالەبار
نایمێنێ بێجگە لە پەشیمانی