نەگبەتی...
لە کتێبی:
بەرهەمی خاوێن
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
1 خولەک
821 بینین
نەگبەتی ئێمەی هەژار بۆ خاکی ئێرانشوێن کێش ئەکا
ڕۆژگار ئاوێنە خۆ موحتاجی خۆڵەمێش ئەکا
پیاو کە لێی قەوما پەلاماری هەموو لایەک ئەدا
پادشازادە ڕەوانەی کاولەی دەروێش ئەکا
سەر کە وا شێوا لە هەرکەس گێژ و سەوداسەر ئەبێ
هەر وەکوو شێتی هەژار ڕەفتاری پاش و پێش ئەکا
هەرچی مارانگەستەیە ترسێ لە دڵیا جێگرە
دڵبرینداری غەمیش هاواری ژان و ئێش ئەکا
خانەدانی بێ سەر و سامان کە هیچ چارەی نەما
بۆ ژیان ئەو سایە یادی ماڵی خزم و خوێش ئەکا
گەر هەژاری بوو بە یاری هەرکەسێ ناچار ئەبێ
بێ برنجی دڵ بەڕەنجە و ئارەزووی بڕوێش ئەکا
چونکە بڕوا کەم بووە ڕاست و دروستی ون بووە
هەر مرۆڤێکت کە دی شێوەی لە خۆهەڵکێش ئەکا