پێنج خشتەکی لەسەر شیعری مامۆستای خوالێخۆشبوو «زێوەر»
لە کتێبی:
بەرهەمی خاوێن
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
1 خولەک
765 بینین
خۆت وا ئەزانی کە وا شێری بێشە و نزاری
یا قارەمانی تاقی زەمانی زۆر بەکاری
بەڵام لە ڕاستییا تۆ بۆ گیانی خەڵقی ماری
«خەڵقت لەلا خەرارە خۆیشت وەکوو دەواری
سەد عەیبی خەڵق ئەبینی خۆت ساحێبی هەزاری»
بۆ گەل ئازار و ڕەنجە مان و نەمانی ئێوە
بۆ گیانی ئەم عالەمە زۆرە زیانی ئێوە
دوورە لە ئاوازی حەق واتەی زوبانی ئێوە
«هەر مشتەری کە هاتە بەردەم دوکانی ئێوە
سابوون ئەدەن لەبەر پێی نەشتەر لە شادەماری»