ئەستێرەی ئەمەل

لە کتێبی:
بەرهەمی خاوێن
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  823 بینین
لە ئاسۆی ئاسمانی پڕ لە تەمدا
کە ئەستێرەی ئەمەل ون بوو ترووسکەی
نقوم بوو دڵ لە گۆمی دەرد و غەمدا
کە هەوری نەگبەتی لێی دا برووسکەی
***
لە گەرمیی ئاهـ و ئازاری دەروونا
خەریکم ببمە باڵندەی «سەمەندەر»
نییە هاتم نەهاتم بوو لە چوونا
بە جارێ بوومە هاوڕازی «قەلەندەر»