نەفسی باڵا

لە کتێبی:
بەرهەمی خاوێن
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  523 بینین
لە دنیا خاوەنی بستێ زەوی نیم
بە میرات و بە کڕیار و بە تەقسیم
بەڵام من شک ئەبەم نەفسێکی باڵا
لە دەستکورتیی ژیان ناکەم سکاڵا
بە نان و چایەک و شۆربایەکی شل
‏لە ماڵ ڕائەکێشم گەردن و مل
ڕیا ناکەم لەبۆ نامەرد و ناکەس
‏کە وا خۆشیی ژیانم دێنمە دەس