بە درۆ وڵاتپەروەری

لە کتێبی:
بەرهەمی خاوێن
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  555 بینین
هەندێک بە درۆ خۆ دیاری ئەکەن
زاری بۆ گەل و ئازاری ئەکەن
گوایە ئامادەن کە چاری ئەکەن
بەڵام زیاتر دوچاری ئەکەن
لەسەر هەزار پەت کە یاری ئەکەن
گەلێ کەس ئەڵێن وڵاتپەرستی
بۆ فیداکاری ڕاست و دروستن
خاوەنی هۆش و ئیدراک و هەستن
بەڵام کە ماددە هاتە کایەوە
لەگەڵ گەل و خاک بەدکاری ئەکەن
بە ناوی گەلی بەسزمانەوە
ئەوانەی لە خوا ئەپاڕانەوە
بەساختە چوونە ناو مەیدانەوە
بەڵام کە وڵات کەوتە تەنگانە
ئیزهاری هەزار بێزاری ئەکەن