لەم شارە نیم

لە کتێبی:
بەرهەمی خاوێن
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  804 بینین
خەڵقی ئەم شارەم بەڵام وا تێ ئەگەم لەم شارە نیم
چونکە کردارێک ئەبینم یاری ئەم کردارە نیم
پارە پارەم کەن لە ڕێگەی ڕاست و حەق وەرناگەڕێم
نۆکەری ناکەم لەبۆ کەس بتپەرستی پارە نیم
یاری ئازادیم و قەت پێم ناخەمە کۆتە و کەمەند
غەیری دڵسۆزی هەژار و کەمدەس و بێچارە نیم
گوێ لە زۆڕنای ناگرم پیاوی لە ڕێگا وەرگەڕاو
یا فریو ناخۆم بە پەیمانی درۆ پەتیارە نیم