چەند وشەیەکی پیویست

لە کتێبی:
بەرهەمی خاوێن
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 2 خولەک  675 بینین

بەناوی خوای گەورە و میهرەبانەوە

لە دیوانی «چەپکێ گوڵ و خونچەناوی تایبەت»دا زۆر بەکورتی باسی ژیانی خۆم کردووە، ئینجا بە پێوستی ئەزانم لەم دیوانەشا ئەو باسە دووبارە بنووسمەوە.

چونکە ژیانی من وە بەسەرهاتی هەموو ڕۆژانی تەمەنم ئەوەندە گرنگ نییە کە لەسەر ژیانی خۆم زۆر بە دوور و درێژی بدوێم، هەرچەندە هەندێک کارەسات دووچارم بووە بوون بە هۆی گوڕانێک لەژیانمدا. ئەوەشم بە پێویست نەبینی کە باسی بکەم و لێی بدووم. ئەم دیوانە کە ناو نراوە «بەرهەمی خاوێن» بریتییە لەپێنج «بڕگە».

بڕگەی یەکەم: بەشی نیشتمانی «وطنیعەرەبی» وە کۆمەڵایەتی «اجتماعیعەرەبی»یە.

بڕگەی دووەم: بەشی دڵدارییە.

بڕگەی سێهەم: بەشی شیننامە «مرسیە»ە.

بڕگەی چوارەم: بەشی هەمەڕەنگ واتا «متنوعاتعەرەبی»ە.

بڕگەی پێنجەم: بەشی چوارخشتەکی واتا «رباعياتعەرەبی»ە.

کە بە یاریدەی برادەری بەڕێز کاک ئەحمەد حسێن ئەحمەدکەس زۆر بە ڕێکوپێکی نوسراوەتەوە و ڕێک خراوە؛ سوپاسی ئەکەم.

لە دوا وتارا تکا لە هەموو برا و خوشکە هاوولاتییەکانم ئەکەم کە لە کەموکوڕیی شیعرەکانم با چاو بپۆشن، وە بە لێداونێکی خاوێن وە دوور لە کینە و هەرزەبێژی لێی بکۆڵنەوە. ئەوەش شتێکی ئاشکرا وە بڕواپێکراوە کە هیچ مرۆڤێک بە دوور نییە لەکەموکوڕی، چە لە نووسیندا وە چە لە شیعر و ئەدەبدا وە چە لە ڕەوشتی شەخسیدا.

ئەم تکایەم زۆرتر لە کەسانێکە لە ڕێبازی ژیاندا ڕاست و ڕەوان ئەڕۆن وە دوورن لە ناتەواوی و کینە و هەرزەبێژی. بەڵام ئەم تکایەم لەو کەسانە نییە کە لە ژیاندا پیشەیان هەر ئەوەیە کە بە ڕێبازی ڕاست و ڕەوان ناڕۆن؛ هەمیشە بە سپی ئەڵێن ڕەش وە بە ڕەش ئەڵێن سپی.