ئەگەر زانیوتە
لە کتێبی:
چەپکێ گوڵ و خونچە
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
1 خولەک
526 بینین
ئەگەر زانیوتە باسی من
پەرێشانی و کەساسیی من
دەروونی گەرم و سووتاوم
دڵی پەست و هەراسی من
چلۆن لەم گیانە بێزارم
پەشۆکاوە حەواسی من
بە تاڵان چوو سەر و مال و
نقوود و ئەسکەناسی من
کە حاڵی بووی بە ڕووناکی
لە کاسەی مەغزی کاسی من
لە شێوەی شوومی شێواوم
لە بەرگی وەک پەڵاسی من
دڵی نەرمت ئەسووتێ زوو
بە ژینی بێئاساسی من
ئەپرسی دادی من ئەکرێ
لە دەرد و غەم خەلاسی من