بدە ڕێگەم

لە کتێبی:
چەپکێ گوڵ و خونچە
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  528 بینین
بدە ڕێگەم پەریشێوە
بگاتە دەستم ئەو سێوە
بەنەرمی بیگوشم نەختێ
ئەگەر دڵگیر نەبن ئێوە
وە یا بیبەخشە زۆر خێرە
بە من ماچێکی ئەو لێوە
لەگەڵ ئەو ماچە پێم خۆشە
کە ڕۆحیش دەربچێ پێوە
لە ڕێتا خاکی بەرپێتم
مەڕۆ ئیتر لە بێڕێوە