ئەفەرمووی پێم
لە کتێبی:
چەپکێ گوڵ و خونچە
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
1 خولەک
476 بینین
ئەفەرمووی پێم کە واز بێنم لە بادە
بژیم وەک جانەوەر ژینێکی سادە
لەلام ئەم کارە زۆر سەخت و گرانە
ژیانی من بە مەستی خۆش و شادە
بفەرمووی بمرە لام ئاسانە ئەمرم
نەوەک فەرمووی لە یار و بادە لادە
مەدە تانە لە مەیخۆرانی سەرمەست
ئەگەر پەندی خەیامکەست تۆ لە یادە
کە وا فەرموویە مەی شوعلەی ژیانە
بڵێسە و ڕابەری ئاوات و دادە...
وەکوو من تۆش کە غەم داوێنی گرتی
بە بادەی سادە عومری غەم بە با دە