برا خۆش بوو مەریوانم کە جێگەی خانی خانان بوو
لە کتێبی:
چوارباخی پێنجوێن
بەرهەمی:
قانع (1898-1965)
1 خولەک
932 بینین
برا خۆش بوو مەریوانم کە جێگەی خانی خانان بوو
نە جێگەی خەڵقی بێکارە و نە جێگەی جەوری دەوران بوو
مەساحەت گاهـ مەیدانی دەرەتفێ «جَنَّةُ الْمَأْوَىٰعەرەبی»
زەل و زووزی زرێبارشوێنم بە عەینی باخی ڕزوان بوو
نەسیمی سوبحی «سەرمارو» هەناسەی بەردی «تاراوا»
سەری «گۆڵبەندی میراجی» تەماشاگاهی کەیوان بوو
گوڵاڵەی دەشتی دۆڵاشم وەنەوشەی گوێزە بەیخانم
لەچاوی بەد بەدووری کەی وەکوو فردەوس و غلمان بوو
لە ئەربابی مەلا پرسن کە بەخشش تا چ ئەندازە
لە شێخ پرسن لە بۆ بێ تین چلۆن مەیدانی ئیحسان بوو
لە برقەی خەنجەر و ورشەی ستارخانیکەس لە مل پیاوا
وەکوو جەولانی ڕۆستەمکەس بێ کە حەربی مڵکی توران بوو
لە بۆ ئەربابی تەوقیع و بەجێهێنانی موحتاجی
درۆ ناکەم ئەگەر بێژم لە دنیا «کانیسانانشوێن» بوو
بە تۆ چی قانعاناسناوی ئەدەبی بۆ تۆ نەبوو ڕۆژێ بەکامی دڵ
لەسایەی جەهلی کوردان و لەبۆ تۆ «حفری نیران» بوو