نەورۆزنامە
لە کتێبی:
چوارباخی پێنجوێن
بەرهەمی:
قانع (1898-1965)
2 خولەک
822 بینین
موبارەک بێ بە سەربەستی کە ئەمڕۆ جەژنی لاوانە
موبارەک بێ بەدڵخۆشی کە جەژنی میر و گاوانە
موبارەک بێ کە ئەم نەورۆزە جەژنی میللەتی کوردە
موبارەک بێ بەدڵخۆشی کە جەژنێکی قەدیمانە
برا ئەم ڕۆژە ڕۆژێکە کە جەژنی میللەتی کوردە
برا ئەم ڕۆژە ڕۆژێکە کە فەخری هۆزی کوردانە
لە نەورۆزا بوو کەیخەسرەوکەس چووە سەر تەختی ئێرانی
هەر ئەم نەورۆزەیە ڕۆژی جلووسی شا کەریم خانەکەس
لە نەورۆزا بوو کاوەکەس، مێشکی زەححاککەسی کە دەرهێنا
هەر ئەم نەورۆزەیە ڕۆژی فتووحاتی هەڵۆخانە
لە نەورۆزی هەزار و بیست و پێنجی هیجریا بوو خۆ
لە شاری «زەڵمشوێن» خان ئەحمەدکەس چووە سەرتەختی شاهانە
قڕی خستە «قزڵباش» و شکانی هێزی «تەهماسیب»
تەماشای بەندی مێژوو کە بە ڕووناکی نمایانە
دەسا گوێڕاگرە میللەت کە چۆن ئێستاکە داماوی
لەداخی سەر کزی تۆیە کە قانعناسناوی ئەدەبی جەرگی بریانە
دەسا چاکت بەلادا کە لەمەیدانی فیداکاری
بەرابەر دوژمنت هەردەم بنرکێنە بە شێرانە
دەسا ڕاستۆ بن ئەی میللەت هەتاکەی مات و بێ هۆشن
لەبەرچی خاکی نیشمانت لەبۆ تۆ کونجی زیندانە
لەبەر چی لاوی خوێن گەرمت پەشێو و مات و بێ ڕەنگە
لەبەرچی گەنجی هۆشیارت لەبەر تۆ جەرگی داغانە
لەبەر چی کەوڵی خۆت ئەمڕۆ وەکوو ڕێوی بە کوشتی دای
بەدەس خۆتە سووتاوی تەداویت سەهل و ئاسانە
پشتی یەک بگرن لە دڵ دەرکەن ڕقی یەکتر
...دەقی نائاشکرا خەمی یەکتر بناڵێنن بە مەستانە
برا بن غایەتان یەک بێ برایی غایە یەک بوونە
ئەوەی کۆمەک بەبیرت بێ لەهەر لا بێ براتانە
بڵێ لاوێ وەکێڵم بێ کە هاوبیر و کە هاوخوێنە
بڵێ لاوێ وەکێڵم بێ کە وەک من جەرگی داغانە
بڵێ لاوێ وەکێڵم بێ وەتەن نەفرۆشێ بۆ پارە
بڵێ لاوێ وەکێڵم بێ لە بۆ من هەر لە گریانە
دە قانعناسناوی ئەدەبی سەرکەوە بۆ سەر منارەی بەرزی ئامانجت
لەوێدا بانگی مللی دە و بڵێ وا ڕۆژی نیشتمانە