ئەم تاقمە مومتازە کە وا خاسسەیی شاهن

لە کتێبی:
دیوانی نالی
بەرهەمی:
نالی (1800-1877)
 1 خولەک  1320 بینین
ئەم تاقمە مومتازە کە وا خاسسەیی شاهن
ئاشووبی دڵی مەملەکەت و قەلبی سوپاهن
سەف سەف کە دەوەستن بە نەزەر خەتتی شوعاعن
حەڵقە کە دەبەستن وەکوو خەرمانەیی ماهن
نەرگس نیگەهـ و ساق سەمەن، کورتە بەنەفشەن
موو سونبول و، ڕوومەت گوڵ و، هەم لالە کولاهن
گوڵزاری دەر و دەشتن و غیلمانی بەهەشتن
ئاهوو سەف و، ئاتەش بە کەف و، تیز نیگاهن
سەحرا بە تەجەللی دەکەنە وادیی ئەیمەن
قامەت شەجەر و، مەزهەری ئەڵتافی ئیلاهن
گەهـ تاوس و، گەهـ کەبکن و، گەهـ بۆقەلەموونن
گەهـ ئاتەش و، گەهـ شوعلە، گەهێ دوودی سیاهن
لالەن بە بەدەن، ئەتڵەسی ئەخزەر کە لەبەر کەن
نەوڕەستە گوڵن، بەستە لەگەڵ دەستە گیاهن
تەنهایی سەمەن بەرگی بەنەوشە کە لەبەر کەن،
وەک نووری دڵی موئمین و زوڵماتی گوناهن
بۆ سەیری خەرامیدەنی ئەم سەرو قەدانە،
سۆفی لە تەڵەبدان و، هەموو سالیکی ڕاهن
بۆ زوڵف و ڕوخ و ئەبرووی چون زوڵفی سیاتان
عالەم وەکوو نالیناسناوی ئەدەبی هەموو با ناڵە و ئاهن
نالیناسناوی ئەدەبی! بە خودا حەیفە دەڕەنجێنی دڵی خۆت
ئەم تاقمە مەخسوسە هەموو ساحیبی جاهن