لەبت میم و، قەدت ئەلف و زوڵف چیم

لە کتێبی:
دیوانی نالی
بەرهەمی:
نالی (1800-1877)
 1 خولەک  6881 بینین
لەبت میم و، قەدت ئەلف و، زوڵف چیم
دەزانی بەم سیانە تالیبی چیم!
وەفای عەهدە لە من ڕۆح و، لە تۆ ماچ
چییە چارەی ئەمانەت غەیری تەسلیم
کە هاتی تێغی بێزاریت لە سەر دام
سەری خۆم خود بە خود هەڵگرت و ڕۆییم