خەندە و دەمی مەحبووبە کە وا زۆر نمەکینن

لە کتێبی:
دیوانی نالی
بەرهەمی:
نالی (1800-1877)
 1 خولەک  1905 بینین
خەندە و دەمی مەحبووبە کە وا زۆر نمەکینن
بەس خۆشە ئەگەر خۆ نمەکی زەخم و برینن
غیلمانە، گوتم، خاڵی لەتیفت کە لە سەر دا
ئەم قیبلە برۆیانە کە غارتگەری دینن
ئاهوویی حەرەم قیبلەیی ئەبرۆن کە بە دیدە،
ئەم شەهد لەبانە کە هەموو شاهیدی چینن،
سیمین بەدەن و، سەرو قەد و، لەنجە تەزەرون
کافر نیگەهـ و، ڕەشک، لە بوتخانەیی چینن
دندان گوهەر و، لەب شەکەر و، پەنجە بلوورن
نازک بەدەن و، موو کەمەر و، سیم سرینن
زوڵفانی سییەهـ ماری بە ئازاری دڵی زار
گاهێ لە یەسارن، بە جەفا، گەهـ لە یەمینن
موژگانی سییەهـ مەستی وەکوو چاوی حەبیبە
غارەت کە بکەن، دێن و دەچن ڕۆح بڕفێنن
نالیناسناوی ئەدەبی وەرە لادە لە خەدەنگی موژەیی یار
ئەو کافرە مەستانە کە غارەتگەری دینن