ڕەقیب و موددەعی فیتنە و عیلاقەی چاوی جادووتن

لە کتێبی:
دیوانی نالی
بەرهەمی:
نالی (1800-1877)
 1 خولەک  2029 بینین
ڕەقیب و موددەعی فیتنە و عیلاقەی چاوی جادووتن
لە گۆشەی گۆشەوارەت نائیبی هارووت و مارووتن
نەباتاتی زەوی وەک مونزەوی هاتوونە دەر، یەعنی:
هەموو سەرخۆش و مەست و ڕۆژپەرست و عاشقی ڕووتن
وەرە نێو بەزمی گوڵزاران و گوڵ زاران، تەماشاکە:
سەراسەر پێکەنینی گوڵ، لەبالەب غونچە پشکووتن
چ قەسر و دائیرە و تاقێ، تیا تۆ تاقی ئافاقی،
نەی و موتریب، مەی و ساقی، گوڵ و بولبول هەموو جووتن
لە شەوقی ڕوویی شەمع و، زوڵفی دوود و، توڕڕەیی مەجمەر
سوپەند و، عوود و، پەروانە، بخوور و، غالیە سووتن
حەبیبان هەمدەمی ئاهوو دەنۆشن ڕاحی ڕەیحانی
ڕەقیبان هەمدەمی ئاهـ و دەکێشن دووکەڵی تووتن
گەلێ شێر و پوڵەنگ و باز و شاهێنی شەهەنشاهی
وەکوو نالیناسناوی ئەدەبی بە دڵ نێچیری ڕاوی چاوی جادووتن