لە دوگمەی سوخمە دوێنێ نوێژی شێوان
لە کتێبی:
دیوانی نالی
بەرهەمی:
نالی (1800-1877)
1 خولەک
4390 بینین
لە دوگمەی سوخمە دوێنێ نوێژی شێوان
بەیانی دا سفیدەی باخی سێوان
لە خەوفی تەلعەتی ڕۆژ هەروەکوو شێت
بە ڕووزەردی هەڵات و کەوتە کێوان
دو چاوی من کە وا کەیلی سوروشکن،
دەپێون ئاوی بەحری خوێ بە پێوان
مەکەن لۆمەی پەشێوی دڵ کە ئەمشەو
پەشێواوە لەبەر پەرچەم پەشێوان
شەرابی لەعلی ڕوممانی لە نالیناسناوی ئەدەبی
حەرامە بێ مەزەی ماچێکی لێوان