کە تۆی قیبلە دەمت سا بێنە قوربان
لە کتێبی:
دیوانی نالی
بەرهەمی:
نالی (1800-1877)
1 خولەک
13638 بینین
کە تۆی قیبلە، دەمت سا بێنە، قوربان!
لەسەر قوبلە دڵم مەشکێنە، قوربان!
وەرە بنواڕە دوو دەستی حەناییم
حەنایی چی؟ هەموو خۆ خوێنە قوربان!
شەقی کە، غەیری حوببی تۆی تێدا بێ،
بە دەستی خۆت دڵم دەربێنە، قوربان!
لە بۆ خەڵقی خەڵات بەخشانی ماچە
خەڵاتی من هەموو خۆ جوێنە، قوربان!
فوتووری چاوەکانت نانوێنی
بە نالیناسناوی ئەدەبی فیتنە بەس بنوێنە، قوربان!