بە بۆنەی لە دایکبوونی «نەورۆز»ەوە وتراوە

لە کتێبی:
بەرهەمی خاوێن
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  672 بینین
لە نۆزدەی هەزار و نۆسەد و حەفتا
نەورۆزی نازدار هاتۆتە دنیا
کاتی هاتنی خێر و شادی بوو
گەورەترین مژدە بۆ ئازادی بوو
سەرەتای خۆشی بەزمی بەهار بوو
دەمی زەمزەمەی یار و دیار بوو
ترس و ناخۆشی کۆچی کرد لە شار
مۆدەی بەسەر چوو ئازار و کوشتار
ئۆخەی سەد ئۆخەی نەورۆزی شیرین
هەر جیلوەدەر بی لە گوڵزاری ژین