بە بۆنەی لە دایکبوونی «نزار»ەوە وتراوە

لە کتێبی:
بەرهەمی خاوێن
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  667 بینین
سێهەمی ئازار سەرەتای بەهار
هاتە دنیاوە بە خۆشی «نزار»
نۆسەد و حەفتا و دووی زایینی بوو
دوا کۆچی غەم و ماتەمینی بوو
ئاسۆی وڵاتمان سەراپا ڕوون بوو
تاریکی میحنەت سەرەونگون بوو
بە نەغمەی شیرین باڵندەی بەهار
هاتبوونە جۆش لە دەشت و گوڵزار
خودایە ژینی «نزار» باڵا کەی
هەتاکوو سەد ساڵ لەگەڵ براکەی