گەشتێک لە دنیای خەیاڵا

لە کتێبی:
بەرهەمی خاوێن
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 2 خولەک  796 بینین
چوومە هەر باخێ گوڵێکم چنی
چوومە هەر شاخێک غارێکم تەنی
چوومە هەر دەشتێ بۆ سەیر و گەشتێ
لە جوانی سروشت دڵم پێکەنی
چوومە سەر کەژی «قەندیل» و «ئاکۆ»
لە کاری یەزدان گیانم ڕاچەنی
چوومە کەناری ڕووباری «سیروان»
سەری سووڕهێنام جوانی دیمەنی
چوومە «سەرچنار» شێوەی بەهەشتە
بە ئاوی جوان و باغ و گوڵشەنی
چوومە «تەوێڵەشوێن» و «بەڵخەشوێن» و «بیارەشوێن»
بوومە حەیرانی باخ و بەندەنی
چوومە «شارەزوورشوێن» لە چەم بەرەو ژوور
مایەی شادییە کێڵگە و چیمەنی
چووم بۆ «دوکان» و بۆ «دەربەندی خان»
خۆشترین سایەن بۆ دڵڕەوشەنی
ئینجا سووار بووم مافوری هەوا
کە فەزای ئەبڕی بە شۆخ و شەنی
چوومە تورکیا بەشی کوردنیشین
گریام لە کردەی گەردوونی دەنی
لەوێ ڕووم کردە وڵاتی «ئەرمەن»
دڵیان جوڵانم گوڵ و سەوسەنی
ئەم خاکە هەرچیم دی هەر جوان بوو
لە سیحری جوانی بوومە ئەرمەنی
بەسەر «ئاراسا» هاتم بۆ ئێرانشوێن
بەیادی کاوەی شێری وەتەنی
چوومە مەڵبەندی کوردستانەکەی
دیم شار و باخ و کەژ و دامەنی
جوانی خواکردی گشتی تیا جەمە
بەیان ناکرێ بەیەک دیدەنی
باخی، مرۆڤی، یانەی، شەقامی
هەوای، یارانی تازە تەمەنی
وێنەی کەم هەیە لەسەر زەمینا
بە فیدایان بێ «ڕۆما» و «لەندەنی»
باخسوس شاری «سنەشوێن» و «ئەردەبیلشوێن»
شێوەی بەهەشتی زەوین «ئەزبەنی»
چوومە «سەقزشوێن» و «بانەشوێن» و «مهابادشوێن»
«قەڵای مەریوان»،«پاوەشوێن» و «کەیمەنیشوێن»
بۆم باس ناکرێ چیم دی لە خۆشی
لە باخ و شاخ وکۆشک و مەسکەنی
دەریا و ڕووبار و دەشت و مەزاری
لە سەوزە و میوە و لە خواردەمەنی
لە نیگارانی شۆخ و باڵا بەرز
لە ئاسکانی خەتاو خۆتەنی
لە مرۆڤانی بەرز و بەڕێزی
وێنەی «هەیاس» و «حەسەن مەیمەنی»
کە گەڕامەوە لەم گەشتە خۆشە
بناغەی کۆشکی شادیم هەڵچنی
ئەمە گەشتێک بوو لە دنیای خەیاڵ
تان و پۆیەکەم بە وردی تەنی