دەرخە ئەو چاوانە

لە کتێبی:
چەپکێ گوڵ و خونچە
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  1123 بینین
دەرخە ئەو چاوانە ئەم چاوانە با ڕوون بێتەوە
با دڵی ناپاکی ناحەز مات و مەحزون بێتەوە
تۆ کە لەیلاکەسکەی لە عالەم تاکوو هاوشانت نییە
خۆت نیشان دە بۆ تەماشات بەڵکوو مەجنوونکەس بێتەوە
شادمانی و ڕووگەشی بێ با شعاری دولبەریت
ڕێ مەدە بۆ هاودەمی شەیتانی مەلعون بێتەوە
گەر فریشتانی بەهەشتی دەربچن لەم گوڵشەنە
دوور نییە بۆ بەختی ئێمە خاتوو مەیمون بێتەوە
وا لە زیندانی غەما بەندم بە بێچاری ئیتر
تا بەهار دێت و دەمی نەسرین و بەیبوون دێتەوە