تەلاری قەسرەکەی
لە کتێبی:
چەپکێ گوڵ و خونچە
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
1 خولەک
756 بینین
تەلاری قەسرەکەی بەرزە گەلێک دڵدارەکەم توبا
ئەچم ناچارییە بیشمکوژی باران و بەفر و با
نییە هێزێ بەرانبەر هێزی دڵداری بوەستێ قەت
خسووسەن بۆ ئەوانەی هەر کەوا غەرقن لە ئاشوبا
نیگارم پرتەوی نووری خودایە ئێوە سەیری کەن
چ دڵدارە چ شیرینە لە کاتی نۆشی مەشروبا
لە دەریای پر شەپۆلا کەشتی ژینم هەر لە کارایە
لە دونیا تاک و بێباکم منیش وەک دەوڵەتی کوبا
لەلای من کاری دڵداری چلۆن بێ وەک خەڵات وایە
لەمێژە من کە ڕاهاتووم لەگەڵ کرداری مەحبوبا