لەو وەختەوە بیستوومە دیتن بەقەدەر چاوە

لە کتێبی:
دیوانی نالی
بەرهەمی:
نالی (1800-1877)
 1 خولەک  1503 بینین
لەو وەختەوە بیستوومە دیتن بەقەدەر چاوە،
هەر مووم لە بەدەن یەکسەر، وەک عەینی فەنەر، چاوە
فەرمووی کە هەموو دەم بێ گریان و، شەویش نەنوێ
ئەم بەندەیە مەئموورە، ئەم ئەمرە لەسەر چاوە
جێگایێ نەزەرگا بێ، شەش جانیبی دەریا بێ،
ئەی مەردومی سەیرانی، لەم خیتتەیە هەر چاوە
چاویشی لە نالیناسناوی ئەدەبی کرد، دین و دڵ و جانی برد
گەر زوڵفە ئەگەر نازە، گەر خەندەیە، گەر چاوە