لە کاتی جوانییا هەڵپەم ئەکرد و هێزی لاوم بوو
حەسبی حاڵ بۆ ڕابواردنی ئێستای خۆم
لە کتێبی:
دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
بەرهەمی:
ئەوڕەحمان بەگی بابان (1880-1967)
2 خولەک
992 بینین
لە کاتی جوانییا هەڵپەم ئەکرد و هێزی لاوم بوو
لە کۆمەڵدا بە بەرز و تێگەیشتوو ناو و باوم بوو
مناڵە وردەکانم هەر یەکێکی نووری چاوم بوو
لە گشت چەشنێ لە ماڵا سەروەت ڕزقی تەواوم بوو
ژنم وەک بووکی تازە غەرقی سورمە و ئاڵ و واڵا بوو
هەموو ئەندامی ئاڵتون، بوغچەکانی پڕ لە کاڵا بوو
وەکوو مێلوورە دەرگای حەوشەکەم پڕ بوو لە هاتوچۆ
هەموو ڕزقێ لە ماڵا بوو برنج و نۆک و گەنم و جۆ
بۆ چێشت و نانی ناو ناوماڵ چێشتکەری خاس و چەتیوم بوو
لە لادێ ڕەنجبەر و جووتیار و وەزرێر و هەتیوم بوو
گەیشتمە عومری پیری ئێستە دیلی ماڵ و منداڵم
ژنی کافر شەڕەنگێزە ئەزانێ پیر و کەم حاڵم
شریخەی دەنگی وەک ئاگر ئەسوتێنێ پەڕ و باڵم
لە چەخماخە و برووسکە و نەعرەتەی بێ هۆش و بەد حاڵم
وەک دووپشک لە سەر کلکە بە گشت لادا زەهر ڕێژە
وەکوو ماری ڕەشی دێمی بە زەهری ناو دەمی گێژە
ئەبێ دایک مناڵ پەروەردە کا گەورە و ئەمیرێ بێ
نەوەک وەک ئەم مناڵی وردە مامۆستا و دەبیرێ بێ
مناڵ وا تەربییە ناکرێ، هەزار لەعنەت لە شیری بێ
ئەگەر مام، ئەم حەقانەی لێ ئەسێنم، هەر لە بیری بێ
بە تیری بوڵە بۆڵی کون کونە بابەناسناوی ئەدەبی دڵ و جەرگم
نەجاتم دەی لە دەس ئەم ئافەتە ڕەببی! بدەی مەرگم