تەورێزی خۆش و گەورە هەتا عەسری پێنجەمین

تاریخ ئیسباتی کردووە ئازاربایگانی ئێران عیبارەت لە مادی سەغیرە کە نیشتمانی کوردی ماد بوووە. شاری تەبرێز لەلایەن ئەمیرێکی کوردەوە بینا کراوە کە ئێستا ئەو ناوچەیە بۆ تورک ساغ بۆتەوە، زۆر جار بە تۆفێق وەهبیم وتبوو کە تاریخی مادی سەغیرمان بنووسێ. نەینووسی. بۆ تەشویق کردنی ئەم مەنزوومەیشم بۆ ناردووە.
لە کتێبی:
دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
بەرهەمی:
ئەوڕەحمان بەگی بابان (1880-1967)
 1 خولەک  1143 بینین
تەورێزناوی تایبەتی خۆش و گەورە، هەتا عەسری پێنجەمین
واتە و وشەی بە کوردییە بوو، ڕێک و دڵ نشین
ئەو شارە گەورە قەومی تری تیا نەبوو مەکین
چۆن هاتنە جێی ئەمانە ئەوانەی لەوێ ئەژین؟
حەوتەم عەسر کە حکوومەتی ئیلخانیناوی تایبەت هاتە ناو
گۆڕا و دەرکرا گەلی کوردی لەیەک بڕاو
ئەم لاپەڕە لە مێژووی کوردا ڕەشە و غەشە
زانیاریی کورد لە شۆڕەشی ئەو دەورە بێ بەشە
بۆ عەلەمی پان و بەرز و بڵاوت کە زۆر گەشە
نووسین و نەشری لازمە ئەم حادیسەی ڕەشە
قەوم و گەلی لە کۆمەڵی تردا توانەوەی
پێویست بە مێژوویێکە بۆ هاوخوێن و بۆ نەوەی