ئەی باد ئەی نەسیمی سەحەرخێزی دڵنەواز

لە مانگی نیسانی ١٩٥٠دا ئەم هۆنراوەیە بۆ جەنابی زانیاری بەناوبانگ، میرزا آیةالله کوردستانی، مەشهوور بە شێخ موحەممەدی مەردۆخ نووسراوە.
لە کتێبی:
دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
بەرهەمی:
ئەوڕەحمان بەگی بابان (1880-1967)
 2 خولەک  1124 بینین
ئەی باد! ئەی نەسیمی سەحەرخێزی دڵنەواز!
وەی تورفەیێکی قەلبی ئەلەم ساز و پڕ نیاز!
هەڵسە بچۆرە گوڵشن و گوڵزار و ناو چەمن
بگرە گوڵاوی نەرگس و ڕەیحان و یاسەمەن
موشکین نەفەس بە هەدیەی عەتر و عەبیرەوە
ڕاکە بە گورجی خۆت بخەرە دەرکی پیرەوە
بۆ بارەگاهی ڕەهبەری دارالعُلومعەرەبیی دین
علامەیێکی شەرقی لەوێدا سەدر نشین
دەرگاهی ئاو ڕژێن کە بە عەتر و عەبیرەکەت
مل کەچ بوێستە عەرزی کە ما في الضميرعەرەبیەکەت
ئەو بەندەیە کە عاشق و مەفتوونی ئێوەیە
پیرە بەڵام حەماسەتی جوانێکی پێوەیە
عەرزت ئەکا کە خوێندمەوە تاریخە بەرزەکەت
شایانی فەخرە لەهجەی نووسین و تەرزەکەت
جێی فەخر و فیز و نازشە بۆ قەومی کورد زمان
داوای دەوامی عومرت ئەکەن ئەهلی نیشتمان
زۆر نادرە بە مەئخەزە، جڵدەکەی یەکی
ڕووناکترە لە مێژووی بەرزی ئەمین زەکیناوی تایبەت
هەر چەندە باشە، باسی کەییناوی تایبەت و مادناوی تایبەتی زۆر کەمە
تەفسیری پێ ئەوێ لە تەواریخ و تەرجەمە
شاهانی کەیناوی تایبەت بە مێژووی ئەدواری مادناوی تایبەتەوە
وەک جەوهەرێکە لازمە بخرێتەوە ماددەوە
یەعنی لە چاڵ و قووڵی تاریخە کۆنەکان
هەر چی کە دەس کەوێ لە زمانی کەیانییانناوی تایبەت
بکرێ بە مێژویێکی جیاواز و سەربەخۆ
هەر چی بوو لە جەنگ و لە سوڵح و لە هاتوچۆ
دەس پێ بکا لە ئەووەڵەوە دەوری کەیقوبادناوی تایبەت
تا دێتە ئینقراز و سقووتی شاهانی مادناوی تایبەت
ناو بنرێ ئەو کتێبە بە مێژووی کەیانناوی تایبەت و مادناوی تایبەت
تا قەومی کورد بە مێژووی باپیری بێتە شاد
مێژووی یۆنانناوی تایبەت و تاریخی ئێرانی باستان
یەک ناگرن لە ناوی شەهانیی و کەیانیان
ئیحیای مادناوی تایبەتی گەورە مەنووتە بە دەستی تۆ
موعجیز فشانە خامە و فکری دروستی تۆ
تاکوو لە دەوری ڕۆژ ئەگەڕێ کوورەی زەمین
تاکوو بەشەر لە هاتن و چوونایە چین بە چین
دائیم بژیت بە سیححەتەوە، نادیرەی زەمان!
کوردانی لاڵ بە مێژووی خۆی بێنەرە زمان
بابەناسناوی ئەدەبی هەمیشە ئەدعییەی ژینی تۆ ئەکات
زۆر مەیلی خاک بۆسی و بینینی تۆ ئەکات