ژن مەهێنە ئاگری نەمروود لە عومرت بەرمەدە

ئەم هۆنراوە لە خسووسی ئەخلاقی ژنەوە بێژراوە.
لە کتێبی:
دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
بەرهەمی:
ئەوڕەحمان بەگی بابان (1880-1967)
 2 خولەک  1724 بینین
ژن مەهێنە! ئاگری نەمروودناوی تایبەت لە عومرت بەرمەدە
خوێن و زووخاوی دڵ و جەرگت بە کەوچک دەرمەدە
بەو هەوایە تاکوو ماوی خۆت بە دەردیسەر مەدە
ژینی حوڕڕ تەنهایییە، داوێنی بگرە و بەرمەدە
ژن مەهێنە! کامی شۆخە حوسنی سەرپشکی هەیە
تینەتی مەلعوون و پیسە، نێشی دووپشکی هەیە
ژن سروشتی ماری دێمە، مەیخەرە ناو جێتەوە
با دەماوی غیرەتت نەمژێ و نەداتن پێتەوە
بۆ زەڕ و زینەت بە وێنەی سەگی هار نەڕشێتەوە
گەر فەقیر بوویت، ڕابکات و دانەنیشێ پێتەوە
عوقمی خۆی، ڕانەگرت شیرین، لە بەر نەفەس و هەوا
کوهکەندناوی تایبەتی دا بە کوشت خۆی دا بە - - -دەقی نائاشکرا خەسرەوناوی تایبەتا
ژن بە قەد مووی پرچ و ئەگریجەی زمانی پێوەیە
هەر زمانێکی هەزار سیحر و بەیانی پێوەیە
ناو دڵی پڕ کینەیە ڕازی نیهانی پێوەیە
کینە و ڕازی دڵی ئاشووبی جانی پێوەیە
هەر زولەیخاناوی تایبەتیێ هەبوو، تەنها لە حوسن و شێوەدا
شەو چووە لای یووسفناوی تایبەت و دەرگای لە سەر خۆی پێوەدا
ژنی بە جوانی و حوسنی ڕوو، جینسی لەتیفی ئادەمە
چون بە هۆی حەيز و مناڵ و شیرەوە خوێنی کەمە
فکری دوور بینی نییە، ئیشی هەموو واتەی دەمە
نەفسی ئەممارەی بجووڵێ هەر لە عالەم بێ غەمە
ژن ئەگەر لەیلایە بابەناسناوی ئەدەبی ئارەزووی وەسڵی نەکەی!
حاڵی مەجنوون بوو بە عیبرەت بۆ قەبیلە و شێخی تەی