نیگارا مەست و بیمارم بە چاوی مەست و بیمارت
لە کتێبی:
دیوانی سابیری
بەرهەمی:
سابیری (1881-1944)
1 خولەک
742 بینین
نیگارا مەست و بیمارم بە چاوی مەست و بیمارت
وەکوو پەروانە سووتاوم بە شەمعی نووری ڕوخسارت
بە شەو مەجنوون و بێدارم بە یادی زولفی وللەیلت
خەیاڵی ڕووت بە ڕۆژ شێتم دەکا وششەمسی ڕوخسارت
لە شەوقی عارزت شەمس و قەمەر حەیران و شەرمەندە
لە چاوی تۆ خەجاڵەتبارە ئاهوو، کەو لە ڕەفتارت
نە تەنها سابیری گیرۆدەیی زنجیری گیسووتە
دەبینم مەشریق و مەغریب پەرێشان و گرفتارت
عیلاجی دەردی ضعف القلبعەرەبی ئەگەرچی سەختە، ئاسانە
بە گوڵقەندی گوڵی ڕوخسار و لێوانی شەکربارت
دەمێکە عالەمی ئومیدەواری لوتف و ئیحسانە
کە تۆ پێیان نیشاندەی دەفعەیێ ڕوخساری گوڵزارت
کە یارم هاتە باڵینم نەما ئازار و ناڵینم
خودا لێکیان نەکا سابیرناسناوی ئەدەبی حەکیم و بەختی بیدارم
مەسیح ئاسا بە ئیمایێ هەزار ئەموات ئەکەی ئیحیا
وەرە سەیریکە سابیرناسناوی ئەدەبی با نەبێ مەحروومی دیدارت