کەمال ئەی چاوەکەم تۆ شاعیرێکی باش و هوشیاری

بۆ «کەمال ئەسعد ڕەزا»
لە کتێبی:
دیوانی کەمالی
بەرهەمی:
کەمالی (1886-1974)
 1 خولەک  467 بینین
کەمالناوی تایبەت ئەی چاوەکەم تۆ شاعیرێکی باش و هوشیاری
هونەرمەندی لە هەڵبەستا ئەکەی هەر پەیڕەویی ناریناوی تایبەت
کەمالیناسناوی ئەدەبی خۆی و ئەمسالی بە شیعرت شاد و دڵخۆشن
کەم و کووڕی نییە هەرگیز ئەبن دائیم بە کڕیاری
ئەبینم شاعیران دیوان ئەکەن نەخشین بە بۆیە و ڕەنگ
بەڵام دیوانی تۆ ڕۆشن ئەبینم من بە زەڕکاری
لە وەزن و قافیە و تەجنیسدا هەڵبەستی ئێوەم دی
سەرم سوڕما بە ڕاستی زۆر لە لەبزی خۆش و گوفتاری
قسە و هەڵبەستی تۆ شیرینە هەر وەک قەند و من تووتیم
گەلێ مائیل بە قەندم وا بە دڵ من ئەبمە کڕیاری
عەزیزم ڕێی ئەدەب زۆر ڕاستە بێ پەروا بڕۆ پێیدا
نەکەی وەک هەندێ لادەی ببیە تووشی لاری و خواری