زامی تیری غەمزەکەی دائیم لەگەڵ دڵ هاودەمە
لە کتێبی:
دیوانی کەمالی
بەرهەمی:
کەمالی (1886-1974)
1 خولەک
463 بینین
زامی تیری غەمزەکەی دائیم لەگەڵ دڵ هاودەمە
قەت دەوای ناکەم نیشانەی ئیفتیخاری سینەمە
یار وەفا و مەیلی لەگەڵما گەر نەبێ باکم نییە
بۆیە خەمبارم جەفا و جەوری لەگەڵ مندا کەمە
گەر لە باڵای نامەدا ناوت نەنووسم زویر مەبە
خۆت ئەزانی دووزمانە خامە زۆر نامەحرەمە
خاوەنی ئیمانە هەرکەس نیشتمانی خۆی بوێ
من وەتەنمە بۆیە مەیخانە هەمیشە جێگەمە
عەرزی یارم کرد بە دەرد و قەهرەوە بەس بمکوژە
پێی وتم تۆ شێتی نەتزانیوە کوشتن پیشەمە!
زەحمەتە ڕزگاری بێ تا ڕۆژی مەحشەر ئەم دڵەم
ئەی کەمالیناوی تایبەت چونکە بەند و دیلی تاتای پەرچەمە
چارەیی دەردی دڵی عاشق بەهیچ شت ناکرێ
گەر عیلاجێکی هەبێ تەنها ئەویش ماچی دەمە