دەخیلت بم سەبا تۆ مەحرەمی ئەسراری جانانی

لە کتێبی:
دیوانی کەمالی
بەرهەمی:
کەمالی (1886-1974)
 2 خولەک  509 بینین
دەخیلت بم سەبا تۆ مەحرەمی ئەسراری جانانی
بەریدی کۆیی یاری مەحرەمی زوڵفی پەرێشانی
جەلابەخشی نیگاهی دیدەیی بێ نووری یەعقووبی
سەفابەخشی دڵی پڕ ئیزتیرابی پیری کەنعانی
لە باتی بەندە ساتۆ بی و خوا، ئازانە هەروەک بەرق
بە گورجی بۆم بچۆ تا ڕەوزەیی شاری سلێمانی
ڕیعایاتی ئەدەب کە سەرسەری داخڵ نەبێ زینهار
تەوافی کەعبەیی جانانە دەست نادا بە ئاسانی
لە گومرگ لابدە تاکوو دەگەیتە خانەقای گەورە
بڵێ: ئەی مەرکەزی عیرفان و ئادابی موسوڵمانی
کەمالیناسناوی ئەدەبی وا لە بەغدادی بەهەشت ئاباددا دائیم
موقیمی دەرگەهی مەعرووفی کەرخە و غەوسی گەیلانی
بە یادی مینبەر و میحرابی تۆیە ویردی ئێوارەی
بە شەوقی تۆوەیە تەزبیح و تەهلیلی سبەینانی
لە دووری تۆ خەریکە دیجلەناوی تایبەت یەکی تر بکاد ئیجاد
ئەوەندە ئەشکی حەسرەت هات لە هەردوو چاوی گریانی
لە پاشا ئەی سەبا هەڵسە بڕۆ بۆ مەنزڵی دلبەر
بکە جارووبی خاکی پاکی عەنبەربۆیی ئەیوانی
لە دواییدا دەخیلت بم لە باتی بەندەیی مەهجوور
بە کۆڵێ سیدقەوە ڕوخسەت تەڵەب فەرموو لە دەربانی
کە وەقتێ ڕوخسەتی دای چوویتە خزمەت حەزرەتی دلبەر
ببە سوجدە لە باتی بەندەیی سەر گەشتەیی فانی
لە پاش عەرزی دوعا و ئیحترام و ڕاسیمە تەعزیم
بڵێ: ئەی خوسرەوی میسری مەلاحەت ماهی کەنعانی
غەریب و بێ نەوا عەبدی قەدیمی زەڕخەریدەی خۆت
کەمالیناسناوی ئەدەبی خەستە و بێچارە بەندەی موخلیسی گیانی
بە بەغدادا ئەگەرچی ڕاحەتی تەئمینە ڕۆژ و شەو
لە یوسف تەلعەتان خاڵی نییە قەت کونجی ئەحزانی
ئەنیسی گوڵڕوخانە هاونشینی ماهـ ڕویانە
پیاڵەی مەوج ئەدا دائیم لە بادەی نابی ڕوممانی
لە دووریی تۆ هەمیشە ڕۆژی وەک شەو سوبحی وەک شامە
بە بێ ڕووی تۆ لە لای وەک خارە خونچەی باخ و بۆستانی
نیشانی عەینی دەردە نۆشی نێشە شەربەتی ژەهرە
بە وێنەی شەربەتی مەرگە لە لای ئەو ڕاحی ڕەیحانی
دەماغ و فکری تار و مارە شێواوە پەشۆکاوە
بە چەشنی پەرچەمت کردویەتی مەشقی پەرێشانی
بە یادی چاوی مەستی تۆوەیە وەرنێ کەمالیناسناوی ئەدەبی زار
زوبانی لاڵە بێ تۆ قەت ئەکا دەعوای سوخەندانی؟!