کە من ساقی و مەی و شەمع و شەرابی ناب و جامم بێ

لە کتێبی:
دیوانی کەمالی
بەرهەمی:
کەمالی (1886-1974)
 2 خولەک  545 بینین
کە من ساقی و مەی و شەمع و شەرابی ناب و جامم بێ
نیگاری با وەفا هاوسوحبەتی شوربی مودامم بێ
بە زوڵف و ڕووی سەفابەخشایی ماتی سوبح و شامم بێ
بە ماچێ خۆ شیفا بەخشیبرینی قەلب و زامم بێ
ئەبێ ئیتر چ پەروای عەیب و عاری خاس و عامم بێ!
#
موبارەک بێ لە تۆ باخی بەهەشت و حۆری و غیلمان بە تاپۆ موڵکی تۆیە سەلسەبیل و ڕەوزەیی ڕیزوان
لە بیر ناچینەوە ئێمەش ئەچینە دۆزەخی یەزدان
---دەقی نائاشکرا
ئەویش موڵکی خودایە ئیکە بۆ تەزویر و دامم بێ
#
عیبادەت بۆ ڕیا لای زاتی هەق خۆ پارەیێ ناکا فڕوفێڵ و درۆ جەزبی دڵی ئاوارەیێ ناکا
هەزار تاعەت هەناسەی بێ درۆی مەیخوارەیێ ناکا
بەڵێ جەزبەی ڕیایی نەعرەیی مەی خوارەیە ناکا
ئیتر من بۆ ڕەواڵەتبۆ ڕوکووع و بۆ قیامم بێ!
#
شوکور زۆر موستەریحم نە شەهەنشاهم نە خونکارم نە شێخ ۆ زاهیدم نە واعیزی وشکی ڕیاکارم
نەوەک بەعزێ خەریکی غارەتی ئەمواڵی توججارم
نەوەک بەعزێ بە دائیم مائیلی نەهبی کەر و بارم
بەسە گەر ساقییە سادە و شەرابی لەعل فامم بێ
#
ئەڵێن پێم بۆ چی هەر باسی ڕوخی خووبانە گوفتارت سەراپا پڕ لە باسی دلبەرە دیوانی ئەشعارت
لە میللییەت بدوێ چاکە بکە تەبدیلی ئەتوارت
کەمالیناسناوی ئەدەبی مەگرە گوێ ئەم قەولە هەرتۆ چاکە ڕەفتارت
# لە میللییەت ئەبێ کاتێ بدوێم هەققی کەلامم بێ