لە ناو شۆخانی شارا دلبەرم هات خودنمایی کرد
لە کتێبی:
دیوانی کەمالی
بەرهەمی:
کەمالی (1886-1974)
1 خولەک
411 بینین
لە ناو شۆخانی شارا دلبەرم هات خودنمایی کرد
بە خوێنی جەرگەکەم سەرپەنجەیی دەستی خەنایی کرد
بەشەو بۆ پاسەوانی دەرکەکەی چووم من بیحەمدیللا
سەگی دەرگانەکەی هات و لەگەڵما ئاشنایی کرد
هەموو تاعاتی فلسێکی نەهێنا لای خودا زاهید
کە چونکە هەرچی کرد بێچارەیە هەربۆ ڕیایی کرد
دڵ و هێز و هەناو و سەبر و هۆشی بردم و ڕۆیشت
نیگاری نازەنینم کاتێ مەیلی ماڵئاوایی کرد
لەبەرچی زویری لێم بێ ڕەحم و مروەت بۆ چی نازانی
لە ڕێگەی عەشقی تۆدا چەند کەمالیناسناوی ئەدەبی گیان فیدایی کرد