لە ناو شۆخانی شارا دلبەرم هات خودنمایی کرد
از کتاب:
دیوانی کەمالی
اثر:
کمالی (1886-1974)
1 دقیقه
438 مشاهده
لە ناو شۆخانی شارا دلبەرم هات خودنمایی کرد
بە خوێنی جەرگەکەم سەرپەنجەیی دەستی خەنایی کرد
بەشەو بۆ پاسەوانی دەرکەکەی چووم من بیحەمدیللا
سەگی دەرگانەکەی هات و لەگەڵما ئاشنایی کرد
هەموو تاعاتی فلسێکی نەهێنا لای خودا زاهید
کە چونکە هەرچی کرد بێچارەیە هەربۆ ڕیایی کرد
دڵ و هێز و هەناو و سەبر و هۆشی بردم و ڕۆیشت
نیگاری نازەنینم کاتێ مەیلی ماڵئاوایی کرد
لەبەرچی زویری لێم بێ ڕەحم و مروەت بۆ چی نازانی
لە ڕێگەی عەشقی تۆدا چەند کەمالیتخلص گیان فیدایی کرد