کە زوڵفت شانە کرد بۆی میسکی چین ڕووی ئاسمانی گرت
لە کتێبی:
دیوانی کەمالی
بەرهەمی:
کەمالی (1886-1974)
1 خولەک
841 بینین
کە زوڵفت شانە کرد بۆی میسکی چین ڕووی ئاسمانی گرت
دەمی خەندە لە لێوت قەند و شەککەر ڕووی جیهانی گرت
بە غەمزە چاوەکەت پێکای دڵی عوششاقی بێچارە
عەجەب کا ئاسکێکە سەد هەزار شێری ژیانی گرت
نەما شەوقی بەجارێ مانگی چواردەت دەستبەجێ گیرا
کە ئەو شۆخە بەدەرکەوت هەروەکوو خۆر لێوی بانی گرت
نەوەک ئینسان فریشتە و جن بە جارێ پێکیا دڵیان
لە موژگان و برۆی تا دلبەرم تیر و کەوانی گرت
بە ئانێ موڵکی سەبر و دڵمی کرد ئەو یارە ئیستیلا
وەکوو هیتلەر کە ئیقلیمی هەموو یۆنانیانی گرت
خەتی دا ڕوومەتی ئەو شۆخە فەرمووی: ئەی کەمالیناسناوی ئەدەبی بۆچ
مەگەر حەشرە کە کافر کەعبەیی ئیسلامیانی گرت