شوکور تیری موژەی ئەو شۆخە قەت ئامانجی ون ناکا
لە کتێبی:
دیوانی کەمالی
بەرهەمی:
کەمالی (1886-1974)
1 خولەک
502 بینین
شوکور تیری موژەی ئەو شۆخە قەت ئامانجی ون ناکا
لە هەر لایێکی بگرێ ئەم دڵی زامدارە کون ناکا
لەگەڵ ئەغیار و یارا دائیما ڕووخۆشە ئەو شۆخە
لە بەدبەختیمە ڕووی لوتف و کەرەم هەرگیز لە من ناکا
تکای لێم کرد وتی بمخوازە دنیا زوو جەوابم دا
وتم ئینسانی عاقڵ مەیلی وەسڵی پیرەژن ناکا
کەمالیناسناوی ئەدەبی چۆن لە حەشرا فەرق ئەکا جەننەت لەگەڵ دۆزەخ
ئەوەندە شێتە سۆفی فەرقی کەرکووکشوێن و «تسن» ناکا