شوکور تیری موژەی ئەو شۆخە قەت ئامانجی ون ناکا

از کتاب:
دیوانی کەمالی
اثر:
کمالی (1886-1974)
 1 دقیقه  321 مشاهده
شوکور تیری موژەی ئەو شۆخە قەت ئامانجی ون ناکا
لە هەر لایێکی بگرێ ئەم دڵی زامدارە کون ناکا
لەگەڵ ئەغیار و یارا دائیما ڕووخۆشە ئەو شۆخە
لە بەدبەختیمە ڕووی لوتف و کەرەم هەرگیز لە من ناکا
تکای لێم کرد وتی بمخوازە دنیا زوو جەوابم دا
وتم ئینسانی عاقڵ مەیلی وەسڵی پیرەژن ناکا
کەمالیتخلص چۆن لە حەشرا فەرق ئەکا جەننەت لەگەڵ دۆزەخ
ئەوەندە شێتە سۆفی فەرقی کەرکووکمکان و «تسن» ناکا