بێم ڕەقەم کەم گەر لە شەرحی غەم کەمێ
لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
1 خولەک
780 بینین
بێم ڕەقەم کەم گەر لە شەرحی غەم کەمێ
ماتەمێ دەگرێ دەروونی عالەمێ
بێتە یادم هەر سەحەرگەهـ ڕوویی تۆ
دێ بەسەر ڕووما لەهەر چاوم یەمێ
چاوی من مەخفی دەڕێژێ ئەشکی خوێن
نەک بزانێ دەردی دڵ نامەحرەمێ
تا بە کەی لەم کارە کۆتاهی دەکەی؟
ئەی تەبیبی دەردی کاری مەرهەمێ
بەندی دێوی میحنەتە کاووسی دڵ
سا لە وەسڵت بۆ نەجاتی ڕۆستەمێ
بۆ منی پڕغەم چ حاسڵ تەرفی باغ
خاسسە گوڵگەشتی چەمەن بۆ بێغەمێ
سوحبەتی حوور و بەهەشت و کەوسەرە
جۆیبار و سەبزەزار و هەمدەمێ
دیدە نابینێ بەغەیرەز زوڵفی یار
هەر تەرەف وەک کاری سالمناسناوی ئەدەبی دەرهەمێ