ڕەنجشی مەعشووقە گەر عاشق لە بەرچاوی نەبێ
لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
1 خولەک
826 بینین
ڕەنجشی مەعشووقە گەر عاشق لە بەرچاوی نەبێ
پادشەهـ عاجز دەبێ هەر وادییێ ڕاوی نەبێ
لامەبە گێسوویی موشکینت لەدەوری خاڵی ڕوو
مفتە بۆ مورغانی جۆیا دانە گەر داوی نەبێ
نەهری ئەشکم بۆ مەداری دڵ گەلێ نەفعی هەیە
ناگەڕێ سەنگ ئاسیا تا قووەتی ئاوی نەبێ
مەنعی موژگانت مەکە با باجی خۆی بگرێ لە دڵ
شەهـ بە لەشکر، چی بدا گەر کیشوەری ساوی نەبێ؟
باعیسە بۆ پوختەگیی دڵ سۆزی ناری فیرقەتت
نانی نابرژێ تەنوور ئەر گەرمیی و تاوی نەبێ
خاوی غەفڵەت عەهدی چاوت سەهلە بۆ بێداردڵ
کەی زەبوونگیری دەکا خەرگۆش ئەگەر خاوی نەبێ
باری دڵ گەر هەڵگرێ دەشکێ بەتەنها گەردنم
حامیلی ناکا سەمەک هەمدۆشی وەک گاوی نەبێ
بەردە بۆ دڵ داشی جانم دەر نەکا گەر حوکمی خاڵ
داوی بەرنووی بۆسەیە گەر داشی کوژراوی نەبێ
هەر خودادادێ نەکا جامەی هەتیوێ بۆ خودا
وا دەزانم هەر کە بمرێ بۆ کفن جاوی نەبێ
سەردمیهری وا لە بەینا ناوی سالمناسناوی ئەدەبی گەر نەبەی
ساحیبی خۆی کەی دەناسێ هەر سەگێ ناوی نەبێ