دەک ڕەقیب تووشی بەڵایێ بی نەجاتت قەت نەبێ
لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
1 خولەک
753 بینین
دەک ڕەقیب تووشی بەڵایێ بی، نەجاتت قەت نەبێ
مانیعی وەسڵی حەیاتم تۆی، حەیاتت قەت نەبێ
وەک لە من تێک چوو حوزووری دڵبەرم، ڕەببی خودا!
غەیری دەست و داری کوێری، تۆش جمانت قەت نەبێ
ئەی موفەتتین هێندە بەدگۆ بووی نیشاتت کردمە غەم
تا بەسەر زیندوو بی ڕەببی تۆش نیشاتت قەت نەبێ
چاوەکانت هەر دوو کوێر بن دەستەوئەژنۆ دانیشی
زیندەگیت زەهری هەلاهیل بێ مەماتت قەت نەبێ
سینەپاڵوو بدگرێ عیللەت بە سەردیی جێگەکەت
پارچە بۆریایێ ڕزیو فەرشی بیساتت قەت نەبێ
ئەی ڕەقیب بیمارە دڵ تیکرار دوعای ئەووەڵ دەکا
دەک ئە زنجیرێ کەوی ڕەببی نەجاتت قەت نەبێ